نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ڕووی ته‌كنیك و كه‌میی ساخته‌كارییەوە یه‌كێك بوو له‌ باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ تا ئێستا له‌ مێژووی عێراق ئه‌نجامدراون‌.

له‌ میانه‌ی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی‌ دیداری مێریدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ئاستێكی نزمدا بوو، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ پێویسته‌ كاری باشتر ئه‌نجامبده‌ن و بەخۆیاندا بچنەوە بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە”.

وتیشی، “تا ئێستا عێراق به‌ قۆناغێكی ڕاگوزەردا دەڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق بكه‌ین، ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌، گه‌شبین بین”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، “په‌یامی خه‌ڵك و به‌شدارینه‌كردنیان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌روه‌ها متمانه‌ی خه‌ڵك، كه‌ خه‌ڵكی عێراق خه‌ڵكێكی هۆشیاره‌ و له‌ كاردانه‌وه‌یان بۆ جێببه‌جێكردنی خواسته‌كانیان زۆر جددین و ئه‌و خۆپیشاندان و گرژییانه‌ی له‌ به‌غداد ڕوویاندا، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ سیستمه‌كه‌ ناڕازین و ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری بكه‌ن”.

جه‌ختیشی لەوەكرده‌وه‌، مه‌ترسیی هه‌ره‌ گه‌وره‌ له‌وه‌دایه‌، كاتێك خه‌ڵك گه‌یشته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروستناكات، ئه‌وكات كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ لای خه‌ڵك دروستده‌بێت.

دەشڵێت، ‌تا ئێستا له‌ عێراق پرسی هاوڵاتیبوون ڕه‌چاوناكرێت، زیاتر بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سیی حزبه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێك به‌ هاوڵاتییان بدرێت.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه‌، “ده‌بێت ده‌ستوور له‌ عێراق جێبه‌جێبكرێت و بیركردنه‌وه‌ی به‌غدادیش به‌رامبه‌ر به‌ كورد بگۆڕدرێت، چونكه‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی به‌غداد له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیدراڵی نییه‌، بۆیە ده‌بێت كوردیش له‌ به‌غداد یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵویست بێت”.

بابەتی پێشتر

نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

سبەی حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share