یانەکانی پریمەرلیگ گەلەکۆمە لە نیوکاسڵ دەکەن؟!

بەشێکی زۆری یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا بڕیاریانداوە، مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ نەکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی وەرزشیی باڵاوە ئاشکرایکردووە، بەشێكی زۆری یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا لەنێوانیاندا شەش یانە گەورەکە، بڕیاریانداوە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ نەکەن.

یانەکان بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو هیچ یاریزانێک بە ئیدارەی ماگپایس نەفرۆشن، تاوەکو یانەکە بە ئاست نزمی بمێنێتەوە و لە خولی نایابەوە بۆ خولی پلە یەک داببەزێت.

بەپێی سەرچاوەکە، هۆکاری بێزاری و توڕەیی یانەکانی پریمەرلیگ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بە سەرپەرشتیی شازادەی ئەو وڵاتەم محەمەد بن سەلمان سەرکەوتووبوون لە کڕینی زۆرینەی پشکەکانی نیوکاسڵ، لەکاتێکدا ئەو کەسایەتییە چەندین تۆمەتی سیاسی و دژەمرۆیی ئاراستەکراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: زەمینە لەبارە وەک کورد خۆمان ڕێکبخەینەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: 86 تانەی ڕەتكردەوە و 22 وێستگە بەدەستی ئەژماردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی برۆین: هالاند دەگاتە 800

ئەستێرەی بەلجیکی یانەی مانچستەر سیتی، کێڤن دی برۆین پێیوایە ئێرلینگ هالاند دەتوانێت لە کاروانی وەرزشییدا سنووری 800 گۆڵ…
زیاتر ببینە

ریاڵ مەدرید دەربارەی مباپێ بێدەنگە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی نهێنیی بێدەنگبوونی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەستی كیلیان مباپێ-ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئاشكرادەكات. گرێبەستی مباپێ…
Total
0
Share