لە كەركوك و مەخمور بڵاوەیان پێدەكرێت.. لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق تێكەڵدەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروستبكرێت و لە سنووری موسڵ، كەركوك، مەخمور و خانەقین جێگیربكرێن.

قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق و ئێمەش سەرقاڵی ئامادەكاریی ناوەكانین تا ڕەوانەی بەغدادیان بكەین.

وتیشی، ئەو بڕیارە لەچێوەی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقە بۆ دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش كە دواتر ڕاژەیان دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق و مەشق و مووچە و فەرمانیش هەر لەوان وەردەگرن.

لیوا قارەمان ڕوونیشیكردەوە، ئەو دوو لیوایە لە سنووری كەركوك، دەشتی نەینەوا، مەخمور و خانەقین جێگیردەكرێن بە دوو شێوە ئەوانیش بەشێكیان تێكەڵدەبن لەگەڵ هێزە عێراقییەكان بەشێكی دیكەشیان لە سنووری كەركوك تا خانەقین و مەخمور تا موسڵ جێگیردەكرێن.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم چەند ڕێکارێکی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پێشبینیدەكرێت باران و بەفر ببارێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share