پەرلەمانی توركیا ناردنی هێز بۆ سوریا و عێراق تاوتوێدەكات

په‌رله‌مانی توركیا یاداشتی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی تایبه‌ت‌ به‌ ناردنی هێز له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سوریا عێراق و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاتەكەی له‌چێوه‌ی هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی له‌ لوبنان تاوتوێدەكات.

میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار تاوتوێده‌كات، كه‌ تایبه‌تن به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناردنی هێز بۆ ‌ وڵاتانی عێراق، سوریا و لوبنان.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی توركیا یاداشتێكی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ ئەومەبەستە له‌پێناو ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازیی.

یاداشته‌كه‌ كه‌ واژووی ئه‌ردۆغانی لەسەرە تیایدا هاتووە،‌ “مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌ وشكانییه‌كانی باشوری وڵاته‌كه‌مان له‌ هه‌ڵچوونی به‌رده‌وامدان”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە ئەنجامێکی قورس یونایتدی کوتا بەزەویدا

بابەتی دواتر

کونسوڵی فەڕەنسا جانتایەک هەناری هەڵەبجە دەباتەوە بۆ پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رچاوه‌كان: ئه‌حمه‌د مه‌سعود و تاڵیبان ڕێككه‌وتن

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی پاكستان بڵاویانكرده‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن. به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان…
Total
0
Share