وەک دەربڕینی ناڕەزایەتییەک ئێران باڵیۆزەکانی لە سێ وڵات دەکشێنێتەوە

بەهۆی شکستی ئەنجومەنی ئاسایش لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی سزا ئابوورییەکان، ئێران باڵیۆزەکانی خۆی لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە.

رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، “بەهۆی جووڵە نابەرپرسیارانەکانی سێ وڵاتی ئەوروپییەوە کە بووە هۆی ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبکات بە کاراکردنەوەی سزا ئابوورییەکان، ئێران لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا باڵیۆزەکانی کشاندەوە بۆ تاران”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێران پرێس، “ئێران وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی باڵیۆزەکانی لەو سێ وڵاتە دەکشێنێتەوە”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، روسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایش شکستیان هێنا لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی سزاکان بۆ سەر ئێران، بڕیاروایە کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، نەتەوەیەکگرتووەکان دەستبکات بە کاراکردنەوەی سزاکان بۆسەر ئێران.

 

.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان…
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share