ئاسایشی سلێمانی بکوژێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی گەنجەكەی خەڵكی قایتەوەن-ی کوشتبوو، خۆی ڕادەستی ئاسایش کرد و چەکەکەشی ڕادەستکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایکرد، شەوی 20/21 تۆمەتبارێک بەناوی (ب ، ج ، ع ) کەسێکی بە دەمانچە لەنزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ بەناوی (ھ ، ع ، ٲ) كوشتووە و هەڵاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی ئاسایشی سەنگاو کردووە و ئەو چەکەشی تاوانەکەی پێئەنجامداوە ڕادەستیکردووە.

بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەکە، پێشتر لەگەڵ کوژراوەکەدا کێشەیان هەبووە و بەوهۆیەوە کوشتویەتی.

تۆمەتبارەکە دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (مشکیبان)ی ناحیەی قادرکەرەمە.

کوژراوەکەش دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بووە و لەبنەڕەتدا خەڵکی گوندی (قایتەوەن )ی ناحیەی قادرکەرەمە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر هەمان دۆسییە کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە مۆبایلی کوژراوەکەی پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share