ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیای عێراقی، نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە تۆڕی میدیای عێراقی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “د. نەبیل جاسم لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و كەریم حومادی میدیاكار لە كەناڵی عێراقییە كراوە بە سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراقی”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بڕیارەكە ئەمڕۆ یەكشەممە دراوە و ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیای عێراقی، بڕیاریداوە كەریم حومادی ماوەی سێ مانگ پۆستی سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراقی وەربگرێت.
نەبیل جاسم میدیاكارێكی عێراقییە و یەكێك بوو لە چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی بەغداد، دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران و بوونی مستەفا كازمی بە سەرۆك وەزیران، لەلایەن كازمی-یەوە كرا بە سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراقی، بەڵام بڕیارەكە ناڕەزایی بەشێك لە لایەنەكانی دەسەڵاتی لێكەوتەوە.