ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە ڕەشنووسی بودجەدا باسی دامەزراندن نەکراوە، ئەوەی هەیە تەنیا وەزیری دارایی بە زارەکی بەڵێنی دامەزراندنی 100 هەزار کەسی داوە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕەشنووسی بنەڕەتیی بودجەی 2027 باسی دامەزراندنی گرێبەستەکان نەکراوە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بە زارەکی لەلای ئەندامانی حزبەکەی ڕایگەیاندووە، 100 هەزار کەس لە عێراق دادەمەزرێندرێن. 50 هەزار کەسیان بۆ بواری سەربازی و 50 هەزارەکەی دیکەش مەدەنی دەبن.
وتیشی، وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، لەناو ئەو 50 هەزار کەسە مەدەنییەی کە دادەمەزرێن، سێ یەکەمەکان، گرێبەستەکان و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی تێدا دەبێت.