ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.
کلاسیکۆی چوونی لالیگا بۆ وەرزی 2021-2022 دەبێتە یاریی گەڕی دەیەمی لالیگا، لەئێستادا یانەی شاهانەی مەدرید بە 17 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکاندایە، یانەی بەرشلۆنەش بە 15 خاڵەوە دەکەوێتە پلەی حەوتەمەوە.
گرنگترین زانیارییەکان:
- بەرشلۆنە لە دوایین چوار ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربکات (یەکسانبوونێک و سێ دۆڕاندن).
- لە ئەگەری دۆڕاندنی بەرشلۆنە، خراپترین زنجیرەی نەبردنەوە بەرامبەر یانەیەک تۆماردەکات لە ساڵی 2008ـەوە.
- ڕیاڵ مەدرید دوایین سێ کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە بردووەتەوە لە سەرجەم خول وپاڵەوانێتییەکان، لە ساڵی 1968ـەوە نەیتوانیوە چوار یاریی لەسەریەک لە بارسا بباتەوە.
- لە ئەگەری بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید، دەبێتە دووەم بردنەوەی لەسەریەک لە یاریگای کامپ نو بەرامبەر بەرشلۆنە، پێشتر (3-1) بردنەوەی تۆمارکردووە، ئەوەش دەبێتە دووەم جار لە مێژووی لالیگا کلاسیکۆ لە کامپ نو لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییدێت دوای وەرزی 1963 بۆ 1965.
- ئەگەر ڕیاڵ مەدرید دۆڕاندن تۆماربکات، دەبێتە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەک لە لالیگای ئیسپانیا، دوای دۆڕاندن بە ئیسپانیۆل، ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لە وەرزی 2018-2019ـەوە ڕوودەدات.