مامۆستایانی وانەبێژ: هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراومان ناوێت تەنها دامەزراندنمان دەوێت

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامن لە گردبوونەوە و ناڕەزایی و ئەمڕۆ دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتنی هەموو بڕە پارەیەکی دیاریکراویان ڕەتکردەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ داواکارییەکانی خستەڕوو و ڕایگەیاند، “هیچ بڕە پارەیەکی دیاریکراو قبوڵناکەن و تەنها دامەزراندنیان دەوێت”، داوایکرد یەک چین لەناو وەزارەتی پەروەردە هەبێت ئەویش مامۆستایانی دامەزراوبێت نەک “مامۆستایانی دامەزراو و مامۆستایانی وانەبێژ”.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەکرد، تائێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵامیان نەداونەتەوە و داوایان لە مەسرور بارزانی کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بڕۆن.

مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، “ئێمە بۆشاییەکی گەورەمان لە وەزارەتی پەروەردە پڕکردووەتەوە لەکاتێکدا هیچ مافێکمان  پێنەدراوە، ئەرکمان زۆرە و مافمان نییە”.

لە هەرێمی کوردستان 22 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و بەپێی وتەی نوێنەری دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ، مامۆستا هەیە 14 ساڵە وانەبێژە و دانەمەزراوە.

بابەتی پێشتر

ڕێكخراوێك پێشێلكارییەكانی بەر لە ڕۆژانی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پاپا فرانسیس نامەیەکی تایبەتی بۆ مێسی نارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئەمشەو لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر…
Total
0
Share