دادگای شۆرشی ئیسلامی لقی 28 سزای 11 ساڵ زیندانی بۆ نووسەر و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران “ئارش گەنجی” پەسەند کرد لە پای وەرگێرانی کتێبێک بەناوی “کلیلێکی بچوک، دەروازەیەکەی گەورە – شۆڕشی ڕۆژئاوا”.
کتێبی “کلیلێکی بچوک، دەروازەیەکی گەورە” باس لە شۆڕشی کوردانی ڕۆژئاوا دەکات لە شەڕی ناوخۆی سوریا.
نزیک بە دوو ساڵ پێش ئێستا ئارش گەنجی، نوسەر و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بە چەند تۆمەتێک لەوانە (هاوکاریی گروپە دژبەرەکانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەندام لە گروپە دژبەرەکان) دەستگیرکرا، ئەوکات دادگا بە پێبژاردنی 450 ملیۆن تمەن و هێشتنەوەی حوکمەکەی بە 11 ساڵ زیندانی بڕیاری دەرکرد.
دواتر دادگا بڕیاری سەپاندنی 11 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو نوسەر و وەرگێڕەدا سەپاند، بەو تۆمەتانەی سەرەوە، کە ئاڕاستەی کرابوون.
پویش گەنجی، خوشکی ئارش گەنجی لەبارەی تۆمەتەکانی سەر براکەیەوە ڕایگەیاندووە، “ئارش نەخۆشی دڵی هەیە و تا ئێستاش دەرمانەکانی بەکاردەهێنێت”.
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە خوشکەکەی ئارش دەڵێت، “براکەم کەسێکی بە فەرهەنگ بووە و تەنها نوسەر و وەرگێرە، بۆ دەبێت لەسەر وەرگێران و سەروکاربوون لەگەڵ کتێبدا کەسێک دەستگیربکرێت”.