بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە”.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەئەمساڵدا توشی گرفت نەبێت، پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن ، كە ئەوە تاكە چارەسەرە”.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕوونیشکردووەتەوە، “پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت”.