بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زاوایەك لە یەكێك لە ویلایەتەكانی هندستان بە مەنجەڵ بووكەكەی گواستەوە بۆ شوێنی ئاهەنگەكەیان.
لە ویلایەتی “كیرالا” لە باشووری هندستان بەهۆی دروستبوونی لافاو و زریانەوە 27 كەس گیانیان لەدەستدا، بەپێی ئەو وێنانەی كە سۆشیال میدیای هندستانی تەنیوە، زاوایەك لەو ڕۆژەدا ئاهەنگی گواستنەوەی ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێلەكەی نوقم دەبێت.
بۆیە ناچار زاواكە بە مەنجەڵ بووكەخان بۆ شوێنی ئاهەنگەكەیان دەگوازێتەوە.
زاواكە دەڵێت، “لەبری ئۆتۆمبێل دەبوو بە بەلەمێك ئەو كارەی بكردایە، بەڵام لەو كاتەدا دەستینەكەوتووە، بۆیە مەنجەڵی بەكارهێناوە”.
پێشتریش لەو ویلایەتەی هیندستان بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ساڵی 2018دا نزیكەی 500 كەس گیانیان لەدەستدابوو.