بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە.. لایەنە شیعەكان لە ماڵی مالیكی لە كۆبوونەوەدان

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەركردەی لایەنە شیعەكان جگە لە موقتەدا سەدر لەماڵی نوری مالیكی بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی دەستیپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، هەریەكە لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ سەركردەی لایەنەكانی دیكەی شیعە لە كۆبوونەوەدان و پرسی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن و پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی تاوتوێدەكەن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خۆپیشاندانەكان و هەروەها هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی دەربڕن.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ئەو لایەنانە 77 كورسی پەرلەمانییان كۆكردووەتەوە و كەوتوونەتە دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوون بۆ گرانبوونی نرخی هێلکە دەکات

بابەتی دواتر

دروستكردنی فڕۆكەیەك كە دەكرێت وەك ئۆتۆمبێل بەكاربهێنرێت ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share