ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەدەل بەروارییە.. پارێزەرەکەی هەڕەشەی مانگرتن دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دادگاییکردنی بەدەل بەرواری بەڕێوەبچێت و پارێزەرەکەی هەڕەشەی ئەوەدەکات کە ئەگەر ئەمجارە دانیشتنی دادگا دوابخرێت ماندەگرێت.

ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دادگاییكردنی بریكارەكەی “بەدەل بەرواری” بەڕێوەدەچێت.

ئەو پارێزەرە دەڵێت، “ئەوە چەند جارێكە دادگا بێ هیچ بیانوویەكی یاسایی دادگاییكردنەکەی دوادەخات، ئەگەر ئەمجارە دادگاییەکە دوابخرێت لەبەردەم دادگا ماندەگرم”.

چەند جارێكە بڕیاربووە دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆكاری جیاواز، كە دیارترینیان گۆڕینی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دادگاییكردنەكەیە، دانیشتنەکان دواخراون.

ئەمە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دادگای دهۆك، لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی، سزای زیندانیی شەش مانگی بەسەر ئومێد بەرۆشكی-دا سەپاند.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مامۆستایەکی زانکۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی 10 وڵات بانگهێشتدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share