ڤیدیۆ.. لافاو خانوویەك دەبات و ونیدەكات

ساتی هەرەسهێنانی حانووەكە

گرتەیەكی ڤیدیۆی ساتی هەرەسهێنانی تەواوەتی خانوویەك لە ویلایەتی كیرلا-ی هندی و ونبوونی نیشاندەدات، پاش ئەو بارانبارینە بەهێزەی بووەتە هۆی هەرەسهێنانی زەوی لە چەند ناوچەیەكدا.

ڤیدیۆكە بەشێوەیەكی بەربڵاو بە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە، تیایدا ساتی هەرەسهێنانی خانووە دوو نهۆمییەكە و سەرسوڕمانی دانیشتووانی ناوچەكە دەردەكەوێت.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ڕووداوەكە لە مونداكایام لە شاری كوتایام-ی ویلایەتی كیرلا بووە.

نەزانراوە ئایا ڕووداوەكە قوربانی لێكەوتووەتەوە یان نا، بەڵام بەرپرسان وتیان ویلایەتەكە كە دەكەوێتە باشووری هندستان لانیكەم 25 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی بارانە بەهێزەكە لێكەوتووەتەوە.

13 لەو كەسانە بەهۆی داڕمانی زەوی لە گوندێكدا بووە. بەهۆیەوە دەسەڵاتداران ناچاربوون بانگێشتی سوپا و هێزەكانی دەریاوانی بكەن بۆ ڕزگاركردنی دانیشتووان.

ویلایەتەكە لە ساڵی 2018 ڕووبەڕووی خراپترین لافاوی سەدە بووەوە و بەهۆیەوە لانیكەم 400 كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 200 هەزاریش ئاوارەبوون.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ ئامادەیە گەوهەرەکەی سڕبیا بکڕێت

بابەتی دواتر

ئێران باس لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکات و ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share