لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هات و لە گەرمیان مامۆستا بوو و لە کەرکوک کوژرا

سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئاشکرای دەکات مامۆستایەکی وانەبێژیان کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆکە وانەبێژ بووە ئەمڕۆ تەرمەکەی لە کەرکوک دۆزراوەتەوە.

موراد باقی سەفا کەلهوری، وانەبێژی مێژوو لە بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی گەرمیان، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە باشووری کوردستان کاری مامۆستایی دەکرد و ناوبەناو دەگەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

فەرهاد قادر، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “مامۆستا موراد سێ ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆکەمان وانەبێژ بووە، ئێمە ئاگاداری هیچ کێشەیەک نەبوین کە هەیبوبێت و دوای ماوەیەک لە زانکۆکەی ئێمە نەماوە و نەمانزایووە سەرقاڵی چی بووە”.

هاوکات ئیسماعیل سابیر،كه‌سوكارى ئه‌و مامۆستایه‌ رایگه‌یاندووە نزیكه‌ى 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ خانه‌قین (سه‌فا كه‌لهوڕ) مامۆستای پێشووی له‌ زانكۆى گه‌رمیان و دانیشتووى شارى كه‌لار رفێندراوه‌، ئه‌مڕۆ كه‌سوكارى ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى “له‌ سنوورى كه‌ركوك به‌ كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه‌”.

موراد کەلهوری دوای دیارنەمانی بە کوژراوی لە گەڕەکی دۆمیز لە شاری کەرکوک دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانکی ئاوی خواردنەوە…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی ناوبازاڕی سلێمانی دەکاتەوە هەر کەسێک دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەباکەی بکاتەوە رووبەڕووی رێکاریی…
Total
0
Share