وڵاتی چین کۆمەڵگەیەکی گەشتیاری لە هەولێر دروستدەکات

کۆمپانیایەکی چینی بۆ کاری وەبەرهێنان شارێکی گەشتیاریی کەلتوری لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دروستدەكات.

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، “كۆمپانیای په‌كین بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له‌ چین هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆگرامێك به‌ ناوی هاپی سیتی، كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی كه‌لتووری گه‌شتیاری له‌ هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق، ڕوبه‌ری نه‌خشه‌ی ئاماده‌كراو بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ 5 ملیۆن مه‌تر دووجا و بڕی گشتی بۆ ته‌رخانكراو بریتییه‌ له‌ 5 ملیار دۆلار”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کونسوڵخانەی چیندا هاتووە، “پڕۆژەکە شێوه‌یه‌ك دیزاینكراوه ‌ ساڵانه‌ توانای پێشوازیكردنی له‌ 15 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌بێت و شوێنی مانه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 80هەزار كه‌س دابینبكات، هه‌روه‌ها هەشت هه‌زار هه‌لی كاری ڕاسته‌وخۆ و چه‌ندین هه‌لی كاری ناڕاسته‌وخۆش ده‌سته‌به‌رده‌كات، بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ولێر كه‌ ببێت به‌ ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری له‌ عێڕاق و ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی کونسوڵخانەی چین شارە گەشتیارییەکە پێکدێت لە شاری یاری،ئه‌كوا پارك،هۆتێلی ڕووكار،شه‌قامی بازرگانی، ڤێلا و ئه‌پارتمانی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری وه‌رزشی، ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری، و ئاسانكاریه‌كانی وه‌ك سوپه‌رماركێت و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌وه‌ و چه‌ندین شتی تر له‌خۆ ده‌گرێت”.

بابەتی پێشتر

بڕوا دەکەى سوراو ئەو مێژووە دورودرێژەى هەبێت؟

بابەتی دواتر

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هات و لە گەرمیان مامۆستا بوو و لە کەرکوک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share