(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداری ڤالێنسیای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی بارسا له‌ خوله‌که‌کانی 13، 41، 85 له‌لایه‌ن ئانسو فاتی، مێمفس دیپای (په‌ناڵتی)، فیلیپی کۆتینیۆوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ڤالێنسیاش له‌ خوله‌کی پێنج له‌لایه‌ن خوسێ لویس گایا تۆمارکرا.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ دوای دوو دۆڕاندن به‌رامبه‌ر یانه‌کانی به‌نفیکا له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ هه‌فته‌ی پێشووی لالیگا، توانی بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆماربکات و ژماره‌ی خاڵه‌کانی له‌ ڕیزبه‌ندیی حه‌وته‌می یانه‌کانی خولی ئیسپانیا بگه‌یه‌نێته‌ 15 خاڵ، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالێنسیا به‌ 12 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ ڕۆما برده‌وه‌

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: ڕۆژ بەڕۆژ قوربانیانی کۆرۆنا زیاتر دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share