مافیایەک 17 بانگخوازی کریستیانی ئەمریکی دەڕفێنێت

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، 17 بانگخوازی مەسیحیی ئەمریکی لەلایەن مافیایەکەوە لە هایتی ڕفێندراون.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەو بانگخوازە مەسیحییانە لە شاری port-au-princeی پایتەختی هایتی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان ڕفێنراون و تائێستا زانیاریی ورد لەبارەی ڕووداوەکەوە نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بانگخوازانە کاتێک ڕفێنراون کە سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێگاوەبوون تاوەکو هەندێک لە ئەندامانی کۆمەڵەکەیان بەڕێبکەن بۆ شوێنەکانی دیکەی هایتی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان.

بەپێی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، تائێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو ڕووداوە نەداوە، کە دوێنێ شەممە ڕوویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share