ئەمریكا قەرەبووی خێزانێكی ئەفغانی دەكات

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پابەندە بە پێشکەشکردنی قەرەبووی دارایی بۆ کەسوکاری ئەو 10 کەسەی کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەكەی لە کابوڵی ئەفغانستان کوژران.

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە کار دەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەندامانی خێزانی ئەو 10 كەسەی كە لەمانگی ئابی ئەمساڵ لە بۆردومانێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی وڵاتەكەی لە كابوڵ كوژران، بۆیە بڕیاریانداوە لە ئەمەریکا نیشتەجێیان بكەن.

کێربی ئاماژەی بەوەشكردووە، “وڵاتەكەی پابەندە بە هاوکاری کردنی خێزانەکان لە ناویاندا قەرەبووی داراییش بۆ هاوخەمی دەربڕین.”

لە 29ی ئابی ئەمساڵ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا ئۆتۆمبێلی خێزانێكی بۆردومانكرد لە كابوڵ، لەو هێرشەدا 10 ئەندامی خێزانێك كە حەوتیان منداڵبوون کوژران.

دواتر فرانك ماكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئەو هێرشەی بە ” هەڵەیەکی دڵتەزێن” وەسفکرد و وتی لەڕاستیدا خەڵکی سڤیلی بێتاوان لەو هێرشەدا کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی ئیسرائیل: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 کەس برینداربوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 هاوڵاتیمان بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە برینداربوون. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share