لوکاس تێهەڵچوونەوە بەبڕیاری زیندانیکردنی دەکات

بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بایرن میونشن، تێهەڵچوونەوە دەکات بەو بڕیارەی دادگای مەدرید بەسەریدا سەپاندوویەتی.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دادگای باڵای مەدرید سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ بەسەر لوکاس هێرناندێز، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بایرن میونشن سەپاند، بڕیارەکە لەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت و یاریزانەکە بەلایەنی کەمەوە 10 ڕۆژ لە زیندان بەڕێدەکات و ماوەكەی دیكەی زیندانیکردنی ڕادەگیرێت.

تۆڕی “سکای سپۆرت” ئاشکرایکردووە، پارێزەرانی یاریزانەکە تێهەڵچوونەوەیان بە بڕیارەکەدا کردووە، بڕیارە 19ی تشرینی یەکەم دووبارە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەو زیندانەی پێویستە 10 ڕۆژی تیادا بەڕێبکات، یاخود بتوانن بەشێوەیەکی دیکە چارەی دۆخەکە بکەن.

هۆکاری سزادانی لوکاس هێرناندێز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە ساڵی 2017 توندوتیژی بەرامبەر هاوسەرەکەی نیشانداوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری، سزای کارکردنی قورسی بەسەردا سەپێنرا (کاتێک یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو).

بابەتی پێشتر

مۆناکۆ نرخی گەوهەرەکەی فەرەنسای دیاریکرد

بابەتی دواتر

دامەزراوی ڤیم هەڵمەتی پاككردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانی دوکانی سەروو ڕێكدەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تین هاگ کێشەى زۆرە

ڕأهێنەرەکەى مانچستەر یونایتد دەزانێت بۆ ئەوەى ژمارەى گۆڵەکانی زیاتر بن پێویستی بەوەیە راشفۆرد لەدۆخێکی باشدا بێت. بۆیە لە…
Total
0
Share