ڕیاڵ و بارسا کلاسیکۆ بۆ دوو یاریزان ئەنجامدەدەن

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 هەوڵ بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی بێبەرامبەر دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 بەریەککەوتن لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی بێبەرامبەر ڕوودەدات.

دوو یاریزانەکە بریتین لە ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر-ی بەرگریکاری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، هەروەها فرانک کیسی ناوەندکاری کۆتدیڤواریی یانەی ئەی سی میلان، دووانەی ناوبراو هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا واژوویان لەسەر بۆندی نوێ نەکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە بڕی 12 ملیۆن یورۆ مووچەی ساڵانە بە ڕۆدیگێر ببەخشێت، کە هەمان نرخی مووچەی داڤید ئالابایە و ساڵانەی 6.5 ملیۆن یورۆشیان پێشکەشی کیسی کردووە.

بابەتی پێشتر

پۆڵەندا بڕیارێکی قورس لە دژی تێپەڕبوونی پەنابەران دەدات

بابەتی دواتر

مۆناکۆ نرخی گەوهەرەکەی فەرەنسای دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share