سەدر لیژنەی دانوستانی سیاسیی پێكهێنا

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناوی ئەندامانی لیژنەی دانوستانی ڕەوتەكەی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیی پەرلەمانی و سیاسی ئاشكراكرد.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ ناوی ئەندامانی ئەو لیژنەیەی ئاشكراكرد، كە نوێنەرایەتی دەكەن بۆ وتووێژی سیاسی.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی لە نووسینگەی سەدر-ەوە بڵاوبووەتەوە، “لیژنەكە لە هەریەك لە حەسەن عزری وەك سەرۆك، نەسار ڕوبەیعی وەك جێگری یەكەم، نەبیل ترفی جێگری دووەم و حاكم زاملی-ی یاریدەدەریان” پێكدێت.

لیژنەكە تەواوی دەسەڵاتیان پێدراوە وەك ئەوەی لە نوسراوەكەدا هاتووە بەو مەرجەی دواتر ئەنجامەكان بۆ موقتەدا سەدر بگەڕێننەوە و “خۆشیان لەو لایەنانە دووربخەنەوە كە سەدر تێبینی لەسەریان هەیە”.

لە دوایین تویتدا موقتەدا سەدر نووسیویەتی، “ئاسایشی میللی لە نیشتمانەكەم تێكناچێت، هیچی دیكە گرنگ نییە جگە لە سەلامەتی گەل و سەلامەتی عێراق”.

سەركردەكەی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكرد، لەژێر سایەی یاسادا دژایەتیی گەندەڵی دەكەن، سیمای سەرۆك وەزیرانی داهاتووش ئاشكرادەكات و دەڵێت، “سەرۆكایەتیی وەزیران نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی دەبێت”.

پێكهێنانی ئەو لیژنەیە لەكاتێكدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین لایەنی سیاسی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی یەكشەممەی ڕابردوو نیشانداوە و هەڕەشەی جۆراوجۆر دەكەن.

هەروەك بەشێك لە لایەنە شیعییەكان، بەبێ ڕەوتی سەدر، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی یەك لەدوای یەكیان دەستپێكردووە، كە بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان هەوڵە بۆ ڕەتكردنەوەی كۆی ئەنجامی هەڵبژاردن، یاخود دروستكردنی بەرە و هاوپەیمانێتییەك بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام هەردوو هەوڵەكە بە ئەستەم دەزانرێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر لێپرسینەوەیەك كارمەندێكی سیكیوریتی لە سلێمانی كوژرا

بابەتی دواتر

نرخی غاز بەرزدەبێتەوە.. ئێستا هۆكارەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا نرخی ڤیزای گرانكرد

توركیا نرخی ڤیزای بۆ هاوڵاتییانی عێراقی گرانكرد و لە 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share