پاڵاوتنی مۆندیال.. بەڕازیل و ئۆرۆگوای یاریی لوتكە دەكەن

ئەمشەو گەڕێكی تری پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر بەڕێوەدەچێت و یاریی لوتكەش كاتژمێر 3:30 خولەكی بەرەبەیان لەنێوان بەڕازیل و ئۆرۆگوای دەكرێت.

بەڕازیل بە 28 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتینی گرتووە، ئۆرۆگوای-ش بە 16 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت.

پێش ئەو یارییە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەناو یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی پیرۆ دەكات.

ئەرجەنتین لە یاریی ڕابردوودا بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و دەیەوێت ئەم یارییەش بە بردنەوە كۆتایی پێبهێنێت.

یارییەكەی ئەرجەنتین و پیرۆ كاتژمێر 2:30 خولەك لە یاریگای مۆنیمۆنتال بەڕێوەدەچێت.

ئەرجەنتین بە 22 خاڵ دووەمەوە و پیرۆ بە 11 خاڵ حەوتەمە.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ: مێسی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنێت و مباپێ-ش دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق.. 10 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share