“ئابڕوچوونە ئەم یاریزانە لە کورتە لیستی باڵۆندۆردا نەبێت”

بەرگریکاری یانەی ناپۆلی، کالیدۆ کۆلیبالی پێیوایە، ناوی ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی چێڵسی دەبوو لەناو کورتە لیستی باڵۆندۆردا بووایە.

دوای بردنەوەی سەنیگال بەرامبەر نامیبیا لەچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر، کۆلیبالی لەوەڵامی پرسیارێکدا وتی، “دەبێت دوو هێندە باشتر هەوڵبدەین، تاوەکو لەلایەن هاندەرانەوە بەباشترین شێوە بڕیار لەسەر ئاستی پێکهاتەکەمان بدرێت”.

هەروەها لەبارەی باڵۆندۆرەوە، دەڵێت، “ئەوە ئابڕوچوونێکی ڕاستەقینەیە ئەگەر ئێدۆ (مێندی) ناوی لە کورتە لیستی باڵۆندۆردا نەبێت، لەکاتێکدا هاونیشتمانەکەم بووەتە یەکەم گۆڵپارێزی ئەفریقی کە ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە”.

کۆلیبالی لەبارەی گۆڵپارێزی چێڵسی-یەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “ئێدو کەسێکی زۆر ئەرێنییە، پێکەوە باسی ئەوەمان کرد ئەو بەردەوامدەبێت لە شەڕکردن بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سێ باشترینەکەی باڵۆندۆر. شوێنی ئەو لەنێو باشترین پاڵێوراوەکاندایە”.

مێندی لە لیستی 30 باشترینەکەی ئەوروپا بۆ خەڵاتی باڵۆندۆر پاڵێوراوە، بەڵام بەبۆچوونی زۆرینەی شارەزایان و میدیاکان، کورتە لیستی پاڵێوراوەکان لەنێوان سێ یاریزاندا دەبێت کە پێکهاتوون لە مێسی، جۆرجینیۆ و لیڤاندۆڤیسکی.

بابەتی پێشتر

شارەزایەكی یاسایی وەڵامدەداتەوە<br> كام فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت؟

بابەتی دواتر

ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەكرێتە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێس لە دۆخێکی خراپدایە

دانی ئالڤێس، ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی پوماس لە زیندان مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە. بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی…
Total
0
Share