وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای دانەغاز  ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز و کەمبوونەوەی  700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا .

وەزارەتەکە دەڵێت، ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هيڵن بۆ چارەسەری هەرچی زووتری کێشەکە و ئاساییبونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
Total
0
Share