كۆمسیۆن: ڕێژەی بەشداری سێ یەكی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە

سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی گشتیدا لە تەواوی عێراق سێ یەكی دەنگدەرانی تێپەڕاندووە.

دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە ئاستێكی باشدا بووە و سێ یەكی تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كارمەندانی كۆمسیۆن لە هەر شوێنێك گرفت بۆ ئامێرەكانی دەنگدان دروستبووبێت، بەشێوەیەكی گونجاو چارەسەریان كردووە.

بابەتی پێشتر

ئێران هەرێمی کوردستان تۆمەتباردەکات و حکومەتیش نامەیەک بۆ تاران دەنێرێت

بابەتی دواتر

ئیمارات 10 بنەمای بۆ 50 ساڵی داهاتووی خۆی دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت. نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك…
Total
0
Share