زیانەکانی ڕێگریکردن لە پژمین مەترسین بۆسەر جەستەی مرۆڤ

پژمین کردارێکی سروشتیی جەستەیە، لە ئەنجامی زنجیرەیەک کاردانەوەی جەستە ڕوودەدات و کردارەکە بەشێکە لە ڕاگرتنی هاوسەنگیی جووڵە و گۆڕانکارییە ناوەکییەکانی جەستە.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتاکان و ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە دەرچوونی هەوای دەم و لوت بۆ دەوروبەرمان، دیاردەی ڕێگریکردن لە پژمین زیادیکردووە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگرتنی پژمە کاریگەریی توندی نەرێنی دەکاتە سەر لوت و قوڕگ.

لیژنەیەک لە پسپۆڕ و شارەزایانی زانکۆی لیستەر و سیستمی تەندروستیی بەریتانیا ڕوونیکردووەتەوە، “نابێت بەهیچ شێوەیەک لە هیچ دۆخێکدا پژمینەکانمان ڕابگرین، پژمین بەرگرییە لە ژمارەیەک دەرەنجامی خراپی تێکشکێنەر لە جەستەدا، ڕێگریکردن لە پژمە لەڕێگەی داخستنی دەم و لوتەوە دەكرێت کاریگەریی خراپی توندی لەسەر جەستە هەبێت، بۆ نمونە مانەوەی هەوا لەنێوان هەردوو سییەکاندا”.

یەکێکی دیکە لە کاریگەرییەکانی، دەکرێت ببێتە هۆی دڕانی پەردەی گوێ، لە حاڵەتی توندیشدا تەقینی دەمارەکانی مێشک.

ماوەیەکی زۆرە خەڵک زانیارییەکان لەبارەی مەترسیی ڕاگرتنی پژمە لەسەر لوت، گوێ و چاو دەزانێت، بەوەی ئەگەری هەیە ڕاگرتنی هەر پژمەیەک ببێتە هۆی تەقینی دەمارەکانی ناو لوت، چاو و گوێ.

زیاترکردنی فشار لە ڕێڕەوی لوت لەڕێگەی ڕاگرتنی پژمە و ئەگەری تەقینی دەمارەکانی لوت و چاو، دەکرێت کاریگەرییەکەی لەسەر شێوەی دەرەوەی کەسەکەش دەربکەوێت، وەک سووربوونەوە و دەرکەوتنی مولولە دەمارەکان لەناو چاو یان لوت.

لیژنەکە حاڵەتەکە بە دۆخی کەسێک ڕووندەکاتەوە کە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە و بەهۆی ڕاگرتنی پژمەوە تووشی هەستیاری لە قوڕگیدا بووە و بە ئاستەم دەتوانێت قسە بکات لە ئەنجامی فشاری توند لەسەر قوڕگ و مانەوەی هەوا لە نێوان هەردوو سییەکانی.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ داوای یاریزانێكی لە مانچستەر یونایتد كردووە

بابەتی دواتر

یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share