دڵخۆشیی زۆر دەکرێت ببێتە هۆی مردن

هەستکردن بە دڵخۆشی بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت، بەپێی شێوازی ژیان، بیرکردنەوە و شوێن و ژینگەی کەسەکە هەروەها ئەو قۆناغانەی ژیانی کەسەکە پێیدا تێدەپەڕێت.

هەمووان ئەوە دەزانن کە هەستی دڵخۆشی وزەی سوودبەخش دەدات بە کەسەکە، بەڵام ئایا دەکرێت دڵخۆشیی زۆر هۆکاربێت بۆ مردن؟

شیکەردنەوەکانی بواری دەروونزانی باس لەوەدەکەن، “دڵخۆشیی زۆر هاوشێوەی خەمخواردنی زۆر دەکرێت بکوژبێت”.

توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، وەڵامدانەوەکانی دڵ بۆ خۆشییە زۆر و هەژێنەرەکان هاوشێوەی وەڵامدانەوەی دڵە بۆ ناخۆشی و خەمە زۆر و توندەکان، ئەوەش دەکرێت پێیبوترێت “تووشبووی دڵخۆشیی زۆر”.

نیشانەکانی گرژبوونی ماسولکەکانی دڵە لەبەر هەستکردن بە دڵخۆشیی زۆر، دەبێتەهۆی ئازار لە ناوچەی سنگ و زیانپێگەیاندنی ماسولکەکانی دڵ.

زیان و مەترسییەکانی “تووشبوون بە دڵخۆشیی زۆر” لەوکەسانەی پیشینەیان لەگەڵ گۆشەگیری و سنگە کوتێ و هەندێک نەخۆشیی دیکەی پەیوەست بە دڵ هەیە زیاتر دەبێت، چونکە دڵ وەک چۆن بەرگەی خەمی زۆر ناگرێت بەهەمانشێوە بەرگەی خۆشیی زۆریش ناگرێت.

ئەوکاتەی مرۆڤ هەست بە خەمباری یان دڵخۆشی دەکات ڕێژەی ئەدریناڵین لە جەستەدا بە ئاستێکی زۆر گۆڕانکاریی بەسەردا دێت ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە دڵ و دواتر ئاستی ناردنی خوێن بۆ جەستە و ڕێکوپێکی لە لێدانەکانی دڵدا دەکات.

بابەتی پێشتر

ئێستا ئەڵمانەكان كەمتر خۆیاندەشۆن

بابەتی دواتر

لۆگاریتمی مێرکاتۆ.. داهاتووی کریستیانۆ بە بڕیاری مۆراتا-وە بەندە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share