كازمی: هێزە ئەمنییەكان سەركەوتووانە دەنگیاندا

سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوی بەشداریی گەلی عێراق بۆ گۆڕانکاری سەرکەوتوبوو.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كەمێك لەمەوبەر لە وتارێكدا ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوی بەشداریی گەلی عێراق بۆ گۆڕانکاری سەرکەوتوبوو.

 ئاماژەی بۆئەوەشكرد، “هێزە ئەمنییەکان سەرکەوتووانە دەنگیاندا، بۆیە وڵاتەكەمان لەبەردەم پێشكەوتن و گۆڕانكاریی سیاسیدایە.

کازمی جەختی لەوەشكردەوە، هەوڵدەدەن هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لەساختەكاریی بەڕێوەببەن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، “شەرەفمەندم كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكەمكردووە و هەڵوێست و بیركردنەوەمان ئەوەبووە كە پشتیوانیی هیچ لایەن و كاندیدێك نەكەین”.

هەر لەوتارەكەیدا مستەفا كازمی وتی، “لەدوای وەگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران سەرەڕای ئەوەی چەندین تۆمەتمان دراوەتە پاڵ، بەڵام ئێمە بەرژوەندیی عێراق و گەلەكەمان لەپێش هەمووشتێكەوە داناوە و بەوشێوەیە كارمانكردووە”.

هەروەها باسی ئەو قەیران و ئاستەنگانەی كرد كە هاتوونەتە پێش حكومەتەكەی و وتی، “بەهۆی كورتهێنانەوە عێراق لەبەردەم ئاڵنگارییەكی زۆردابوو، بەڵام كابینەكەی ئێمە ڕووبەڕووی زۆرینەی بووەوە بەشێكی زۆریشمان بەسەركەوتوویی تێپەڕاند”.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێکی چەمچەماڵیان کرد

بابەتی دواتر

سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share