کازمی لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە: هەنگاو بوو بە ئاراستەی گۆڕانکاری

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە ڕەوتی بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت دڵخۆشە، دەڵێت، “پاڵەوانەکانمان لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە بەرپرسیارێتی و پابەندبوونەوە بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا کرد”.

دوای كۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت، لە تویتێکدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیویەتی، “قارەمانەکانی هێزە ئەمنییەکان بە ڕێکوپێکی و پابەندییەوە ئەمڕۆ دەنگی خۆیان دا، سەرجەم ڕێوشوێنەکانیش بۆ مسۆگەرکردنی بێگەردی و دادگەریی پرۆسەکە سەرکەوتوو بوون”.

کازمی دەڵێت، “هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بە ئاراستەی بەشداریکردنی فراوان لە دەنگدانی گشتی بۆ تەواوکردنی ئەرکی نیشتمانیی بەدیهێنانی گۆڕانکاری”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share