پەرلەمانی توركیا بۆ زیادنەكردنی زمانی كوردی، ئینگلیزیشی سڕییەوە

پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەوەی وەرگێڕانی زمانی کوردی زیادنەکات، هەموو زمانەکانی دیكەی وەرگیڕانی لابرد، بە زمانی ئینگلیزیشەوە.

مێراڵ دانش، سەرۆکی فراکسۆنی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا، ماوەیەك لەمەوبەر ڕەخنەی توندی لە جێگیرنەکردنی وەرگیڕی زمانی کوردی گرت و داوایكرد لە پەرلەمانەوە ئەو كارە بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە بڕیارێك هەموو زمانەکانی دیكەش بۆ وەرگێڕان وەک زمانەكانی فەڕەنسی، ڕوسی و ئینگلیزی لابران.

سەرۆکی فراکسۆنی هەدەپە دوای بڕیارەكەی پەرلەمان، جارێکی دیكە ڕەخنەی گرت و دەڵێت، تەنیا بۆ ئەوەی زمانی کوردیی زیاد نەکرێت، هەوو ئەوانی تریشتان لابردووە.

ژمارەی نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی توركیا 56 پەرلەمانتارە و تائێستاش زمانی كوردی لە دەستووری وڵاتەكە دانپێدانراو نیە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە یەک ملیۆن پێوەری زیرەک بەستراون

بابەتی دواتر

دەنگدانی تایبەت كۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share