سعودیە: هیچ کەسێک نابێت لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڕیاریدا کە هیچ کەسێک لە ناوخۆ و دەرەوەی سعودیە مافی ئەوەی نییە لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە زۆرترین کەس بتوانن عەمرە ئەنجامبدەن.

بەپێێ میدیاکانی سعودیە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بڕیارەکە تەنها لە مانگی رەمەزاندا جێبەجێدەکرێت و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لەم مانگەدا لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەنجامدانی یەک عومرە لە مانگی رەمەزاندا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە زۆرترین کەس بۆ ئەنجامدانی ئەو رێوڕەسمە پیرۆزە”.

وەزارەتی حەج و عەمرە هۆشداریداوە لەوەی کە پێدانی مۆڵەت لە ئەپڵیکەیشنی “نوسک”ەوە پێویستە بۆ ئەنجامدانی عەمرە، لەو رێگەیەشەوە دەتوانرێت کەسێک عەمرەی دیکەی ئەنجامدابێت بەر لە چوونەژوورەوەی مۆڵەتەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت دەستێوەردانی سەربازیی فراوان دەکەینە سەر ئێران. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،…
Total
0
Share