کۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە ماوەی دەنگدان درێژبكاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ماوەی دەنگدان لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارەوە درێژبکرێتەوە و ڕایگەیاند، “لەدوای کاتی دیاریکراو هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات”.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، نەبراس ئەبو سەودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی کاردەکەن و لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەکەونەکار و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لەكاركردن دەوەستن”.

دووپاتیكردەوە، “داخران و وەستانی ئامێرەکان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکییە، بۆیە هیچ کەسێک لەدوای کاتژمێر 6:00ی ئیوارەوە ناتوانێت دەنگبدات”.

ڕەتكردنەوەی درێژكردنەوەی ماوەی دەنگدانی تایبەت لەكاتێكدایە، لە چەند شوێنێك، بەتایبەت وتەبێژی هێزەكانی زێرەڤانی لە هەولێر ڕەخنەی لە سستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان هەبوو، بەوەی كێشەیان لە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دەنگدان و پەنجەمۆر بۆ دروستبووە.

بابەتی پێشتر

یاریزانێكی تری بەرشلۆنە تووشی پێكان بوو

بابەتی دواتر

هۆشداری.. بەهۆی شاشە زیرەکەکانەوە تا 2050 نیوەی دانیشتووانی زەوی تووشی کێشەی بینین دەبن

بابەتی پەیوەندیدار

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو…
Total
0
Share