بڕیارە سبەینێ هەینی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت و یەك ملیۆن و 75 هەزار و 727 كەس دەنگدەدەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردوونەتەوە، ئەو كەسانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە یەك ملیۆن و 62 هەزار و 651 كەسیان نێرینەن و 13 هەزار و 76 دەنگدەری تایبەت مێینەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت، دەنگدانی تایبەت وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ئاوارەكان و زیندانیكراوان دەگرێتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی گشتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی پەرلەمان.