ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریكا سی ئای ئەی، دامەزراندنی ناوەندێكی هەواڵگری ئاشكراكرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە سی ئای ئەی ڕایگەیاند، ناوەندەكە ناوی (CMC)یە و تایبەتە بە چین و كاردەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییە جیهانییەی چین پێكیدەهێنێت و هەموو بوارەكانی گرتووەتەوە.
هەواڵگریی ئەمریكا دەڵێت، “ئەو ئاڵنگارییە لەلایەن حكومەتی چینەوە هێنراوەتە ئاراوە، نەك گەلی چین، بۆیە ناوەندە نوێیەكەی سی ئای ئەی كاری یەكخستنی كار و هەوڵەكان دەبێت لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو نەیارە سەرەكییە”.