هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، لویس سوارێز پێشنیازی کڕینی هێرشبه‌رێکی بۆ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه کردووه، به‌ڵام پێشنیازه‌که‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
سوارێز له چاوپێکه‌وتنێکدا به پێشکه‌شکاری پرۆگرامی “جیجانیس”ی ڕاگه‌یاندووه، “داوام له ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه کرد، داروین نونێزی هاونیشتمانم بکڕێت، که بۆ یانه‌ی ئالمیریا یاریده‌کرد، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه به (نه‌خێر) وهڵامیاندامهوه”.
“پێستۆلێرۆ” ده‌ڵێت، “ئه‌وکاته نرخه‌که‌ی 15 بۆ 20 ملیۆن یورۆ بوو، هیچ بارگرانییه‌کی دارایی دروستنه‌ده‌کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته ههنگاویانبنایه، پێویستی به‌وه نه‌ده‌کرد ئێستا 80 بۆ 90 ملیۆن یورۆی پێبده‌ن، ده‌کرا ببێته یه‌ده‌گی من له بارسا و دوای وه‌رگرتنی ئه‌زموون باشترین ئاستی پێشکه‌شده‌کرد، به‌ڕوونی پێموتن، هاونیشتمانهکهم شتی سه‌یر له‌ناو یاریگا ده‌کات و شایسته‌ی گرنگیپێدانه”.
هدف بنفيكا الأول على برشلونة عن طريق داروين نونيز. pic.twitter.com/TvnWSl4qLp
— دوري أبطال أوروبا (@UCL_ARAB) September 29, 2021
داروین نونێز هێرشبه‌رێکی ئورۆگواییه، له ڕیزه‌کانی یانه‌ی به‌نفیکای پۆرتوگالی یاریده‌کات، ته‌مه‌نی ته‌نها 22 ساڵه و له‌دوایین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان (بارسا ٠ به‌نفیکا) له‌چێوه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ، دوو گۆڵی به‌رامبه‌ر که‌ته‌لۆنییه‌کان تۆمارکرد و سه‌رنجی یانه گه‌وره‌کانی ڕاکێشا.
له‌ئێستادا ئاماژه به خواستی یانه‌کانی مان سیتی و یونایتد و چێڵسی ده‌کرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره به زیار له 80 ملیۆن یورۆ.