سودانی: پابەندین بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات

محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، پابەندین بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی دیموکراسیانە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پاش دەنگدانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، “ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی عێراق پرۆسەیەکی مێژووییە، چونکە لە رێگەی ئەم پرۆسە دیموکراسییەوە، گەلەکەمان بڕیادەدات دەسەڵات لەلای کێ بێت و ئایندەی عێراق چۆن بێت”.

وتیشی، “گەلەکەمان بەم پرۆسە سیاسەتی خۆی دیاریدەکات، هاوکات دەنگدان مافێکی دەستووری هەموو تاکێکە، ئێمەش پابەندین بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی دیموکراسیانە، بەهیواین هەموو تاکێک بەوپەڕی هۆشیارییەوە نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
Total
0
Share