محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی محەمەد باقر سەدری راگەیاند.
محەمەد شیاع سودانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە توانراوە بکوژی محەمەد باقر سەدر دەستگیربکرێت.
جەختیشیکردەوە، بەڵێن بۆ گەلەکەمان دووپاتدەکەینەوە، هەر کەس دەستی بچێتە خوێنی عێراقییەکان لە هەر کات و شوێنێکدا بێت بە سزای خۆی دەگات.
محەمەد باقر سەدر یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی شیعە مەزهەبەکان لە عێراق بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی هەژماردەکرێت.
ناوبراو لە 9 ی نیسانی ساڵی 1980 لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق کوژرا.