سوارێز به‌شێوازێکی تایبه‌ت ئاماژه‌ی بۆ شکستی کومان کرد

له‌ خوله‌کی 44ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌، لویس سوارێز گۆڵی دووه‌می ئه‌تله‌تی تۆمارکرد.

وه‌ک ڕێزێک له‌ هانده‌رانی بارسا، ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی نه‌گێڕا، به‌ڵام له‌ ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیوه‌یاریگای یانه‌که‌ی، به‌ ده‌سته‌کانی ئاماژه‌ی بۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی کرد، له‌هه‌مان کاتدا له‌ پێگه‌ی دانیشتنی ڕۆناڵد کومانی ده‌ڕوانی، که‌ به‌هۆی سزادانه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ناو لاکێشه‌ی سه‌وزدا ئاماده‌بێت.

میدیاکان دووپاتیانکرده‌وه‌، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ وه‌ڵامبووه‌ بۆ دواین په‌یوه‌ندیکردنی کومان به‌ سوارێزه‌وه‌ له‌ ساڵی 2020، کاتێک پێیڕاگه‌یاندبوو، چیتر له‌پلانه‌کانیدا جێگه‌ی نابێته‌وه‌ و باشتره‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌ بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌.

دوای یارییه‌که‌ش، سوارێز ڕایگه‌یاند، “بابه‌ته‌که‌ ئاساییه‌، ته‌نها گاڵته‌وگه‌پێکی نێوان خۆم و منداڵه‌کانم بوو”.

پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: گاڵته‌وگه‌پ به‌ کێ و له‌باره‌ی چییه‌وه‌؟

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە زەریای هندی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share