ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی گاز و وزە لە ئێران درێژکردەوە

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئەمریکا بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی بەخشینی عێراق بۆ کڕینی گاز و وزەی ئێران بۆ ماوەی 45 ڕۆژ.

ڕۆژنامەکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەناوی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ماوەی بەخشینی عێراقی بۆ کڕینی گاز و وزە درێژکردووەتەوە بۆ 45 ڕۆژی دیکە، بەر لە سوێندخواردنی سەرۆکی کابینەی نوێی ئەمریکا لە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوودا.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت درێژکردنەوەی ماوەی 45 ڕۆژ بەخشینی عێراق بۆ کڕینی گاز و وزەی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستیی کاتیی عێراقە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی لە وزەدا و پشتبەستنی بە وزەی ئێران.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە حکومەتی عێراق کەوتووەتە ژێر فشاری ئیدارەی ئەمریکاوە لەڕێگای باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەوە لە عێراق.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، ئەمریکا درێژکردنەوەی ماوەی بەخشینی بۆ عێراق لە سزاکانی سەر ئێران وەک هاندانێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دانراوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکەی بە ئێران و نەهێشتنی دەسەڵاتی میلیشیاکانی سەربە ئێران لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکمان پێنەگەیشتووە. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
Total
0
Share