نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

ڕێوشوێنەكانی ئەوروپا بەهۆی كۆرۆناوە بە هۆكاری دۆخەكە دادەنرێت

نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، خاوی برێنت گەیشتووەتە نزیكەی 64 دۆلار، ڕێوشوێنەكانی ئەوروپاش بەهۆی كۆرۆناوە بە هۆكاری دۆخەكە دادەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 20 سەنت.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 61 دۆلار و 21 سەنت.

بەگوێرەی داتا جیهانییەكانی نەوت، 9 ڕۆژی لەسەر یەكە، بەهای نەوتی خاو ڕوو لە دابەزینە.

بەپێی ئاژانسەكان دابەزینەكەی نرخی زێڕی ڕەش بەهۆی ترس لە كەمبوونەوەی خواستی جیهانییە لەسەر نەوت لەپاش زیادبوونی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەڕەنگەرێک: مووچە دابەشبکرێت دابەزین و بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر بازاڕی ئێمە نابێت

زەڕەنگەرێک لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێندەی دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا کاریگەری لەسەر جوڵاندنی بازاڕی زێڕ هەیە، هێندە بەرزبوونەوە یان…
Total
0
Share