(ڤیدیۆ) لوتکەی نێوان یونایتد و ئێڤەرتۆن بەیەکسانبوون کۆتاییهات

مانچستەر یونایتد یاریی لوتکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی ئێڤەرتۆنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی یونایتد لە خولەکی 43 لەلایەن ئانتۆنی مارتیالی فەرەنسییەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 65 لەلایەن ئەندروس تاونسندەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/02nzf3

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد بەکۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بە ناجێگیری مایەوە، لە بەرامبەردا ئێڤەرتۆن بەهەمان ژمارە خاڵەوە دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، ئەگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوودا یانەکانی مانچستەر سیتی، یاخود برایتۆن و چێڵسی بردنەوە تۆماربکەن، دەتوانن پێگەی مان یونایتد لە ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا بگرنەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی فەرەنسا دوو کوردی بریندار کرد

بابەتی دواتر

دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا لە "هێڵی شین" بڵاوەیان پێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share