كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراتردەكرێن

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تەئكید لەخێراتركردنی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانیی كۆبووەوە و چەند تەوەرێك گفتوگۆی لەبارەوە كراوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بانگهێشتی ئەندازیاری سەرپەرشتی شەقامی 100 مەتریی شاڕێی بابان كرا بۆ روونكردنەوەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی ئەم رۆژە ستراتیژییە و دواتر خێراتركردنی كارەكانی ئەم شەقامە گرنگە بە شەو و ڕۆژ جەختی لەسەر كرایەوە و هەروەها خێراتركردنی كاری رووناكیی و ستوونەكانی كارەبای بە پێویستزانرا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر ئەندامانی ئەنجومەن داوایان لە ئەندازیاریی سەرپەرشتیاركرد، كە هەر 30 رۆژ جارێك یاداشتی چۆنیەتی كارەكانی بەرەو پێشچوونی شەقامەكە بخاتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
Total
0
Share