هندییەك كە كیلۆیەك زێڕی لەناو لەشیدا شاردبووەوە دەستگیركرا

دەیویست بەرەو نیودەلهی بڕوات

پیاوێكی هندی لە فڕۆكەخانەیەكی باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتێكی ئاسیا دەستبەسەركرا لەكاتی هەوڵدان بۆ دزەپێكردنی نزیكەی كیلۆگرامێك زێڕ، كە لەناو ڕیخۆڵەكانیدا شاردبوویەوە.

پیاوەكە ڕۆژی دووشەممە دەیویست بەرەو نیودەلهی-ی پایتەختی هندستان بڕوات، بەڵام پاش ئەوەی یەكێك لە كارمەندە ئەمنییەكان لە فڕۆكەخانە بوونی ماددەیەكی كانزایی لەناو جەستەیدا ئاشكراكرد، ڕاگیرا.

دوای ئەوەش پشكنینی تیشكی بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت چوار كەپسول لە جەستەیدایە، كە بڕی زیاتر لە 900 گرام هەویری زێری تێدایە و بەهاكەی بە زیاتر لە 56 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

خواست لەسەر زێر لەم چەند مانگەی دواییدا لە هندستان ڕووی لە زیادبوون كردووە بەهۆی وەرزی ئاهەنگەكانی هاوسەرگیری و ئامادەكارییەكان بۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هندۆسی، كە لە كۆتاییەكانی پاییزدا ئەنجامدەدرێت.

بەپێی شارەزایانیش شاری مانیبۆر لەسەر سنووری بەنگلادیش بووەتە ڕاڕەوی سەرەكی دزەپێكردنی زێر بەرەو هندستان.

ئاماژەشیان بە زیادبوونی دزەپێكردنی زێڕ بۆ هندستان، دووەم گەورە بەكارهێنەری كانزا گرانبەهاكان لە جیهاندا، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا كرد، بەتایبەت دوای توانای گۆڕینی بۆ هەویر.

لە ئابی ڕابردوو دەسەڵاتداران ئاشكرایانكرد بڕی ئەو زێرەی ساڵانە بۆ ئەو وڵاتە دزەی پێدەكرێت بە 300 تۆن دەخەمڵێندرێت، ئەمەش حكومەت لە داهاتێكی زۆر بێبەش دەكات.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای بەسەر حەوت بازرگانی قەتەریدا سەپاند

بابەتی دواتر

مووشەكە نوێكەی كۆریای باكوور ئەنجومەنی ئاسایش ناچار بە كۆبوونەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share