سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی ناوەندەکانی کەشوهەوا سبەی دووشەممە، بەهۆی نەمانی کاریگەری بارستە هەوای ساردەوە پلەکانی گەرمیا لە عێراق و هەرێم بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان سبەی پلەکانی گەرما 3 بۆ 4  پلە بەرزدەبنەوە و کۆتایی بەو کەشوهەوا فێنک و نیمچە ساردە دێت، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەستیپێدەکرا.

بەپێی پێشبینییەکان لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 34 پلە ، ھەڵەبجە 36 پلە ، کەرکوک 37 پلە ) دەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان پلەی گەرما لە نێوان 39 تا 40  پلە دەبێت.

بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە بووە لە خانەقین و نزمترین پلەی گەرماش لەخوار 30 پلەوە بووە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی تەقەکەرێک دەستگیرکرا کە پێشتر کەسێکی بریندار کردبوو

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ 3-1 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنینە لایەنە پەیوەندیدارەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان. نه‌رمین مەعروف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی…
Total
0
Share