هێرشێکی داعش لە دیالە چوار کوژراوی لێکەوتەوە

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبەی سەربە پارێزگای دیالە، حەوت کەس کوژران و برینداربوون، کە یەکێکیان ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی بەرهەڵگردا تەقیوەتەوە، دوای کۆبوونەوەی خەڵک و پۆلیس، چەکدارانی داعش بە چەکی قەناس هێرشیان کردووەتە سەریان.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی سێ هاوڵاتیی سڤیل و ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی عەقید، هەروەها برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، کە هاوڵاتی و پۆلیسی عێراقییان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی بانگێشتكردنی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بڕیاریدا

دادگای فیدراڵیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بانگهێشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵیی عێراق تێیدا هاتووە، هیچ دروست…
Total
0
Share