ئاسایشی سلێمانی: شۆفێرێک پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکان هێزێکی چەکداری بەکارهێناوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار ڕایگەیاند، “شۆفێرێک پابەند نەبووە بەڕێکار و رێنماییە ياساييەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە  ئەمنییەی لەئەرکدا بوون”.

لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو، ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لەئەرکێکی رەسمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار، لەوکاتەدا شۆفێرێک پابەندنابێت بە ڕێکار و ڕێنماییە ياساييەكان و پاش گرفتدروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە  سەر ئەو ھێزە  ئەمنییەی لەئەرکدا بوون، بەتەقەکردن ڕوبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە بوونەوە و سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانى فرياكەوتنى بەڕێوەبەرایەتیی پۆليسى سلێمانى برينداربوون”.

 ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە لەکاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە دەخوازین، ڕێوشوێنە یاسییەکان بۆ  لیژنەی  لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز  دەستبەرداری  ئەرکی نیشتمانیی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتییان و ئارامیی شار، لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share