بافڵ تاڵەبانی: چیتر ڕێگە نادەین دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنرێن

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی هێزەکانی ئاسایش دەکەن و نابێت بەهیچ شێوەیەک لەبەرامبەر تاوانکاران و پێشێلکارانی یاسا لێبووردەبن.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی ھەرێم سەردانی هەریەک لە دکتۆر خەسرەو گوڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی کرد.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایشی کرد و ڕایگەیاند، “ئێوە پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ماندووبوون و قوربانیدانتان لەبیر ناکەین و بەڕێزەوە لە کار و چالاکییەکانتان دەڕوانین، لای یەکێتی ئاسایش و ژیان و کاروکاسبی خەڵک هێڵی سوورە و نابێت بەهیچ شێوەیەک لەبەرامبەر تاوانکاران و پێشێلکارانی یاسا لێبووردە بن و دەبێت ڕادەستی یاسا بکرێن، ئێمەش بەهەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین”.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناوخۆی یەکێتی کردەوە و ڕایگەیاند، “چاودێریکردنی ژیانی خەڵک، کەسایەتییە سیاسی و گشتییەکان لەڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و هۆكارە تەكنەلۆجییەكانەوە هێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە. دەبێت بەبڕیاڕی دادوەر و لەژێر رێنمایی بنەماكانی مافی مرۆڤ ئەركەكانتان ئەنجام بدەن. ئەرکی ئێوە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە. دەبێت کەشێکی لەبار و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان فەراهەم بکەن و هەست بەپارێزراوی بکەن”.

لە دیدارێکدا لیوا حەکیم کەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەی دەزگای ئاسایش ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی، ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتری نێوان دەزگا ئەمنییەکان کرا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە زیان لە سەقامگیری ناوچەکە بدات.

هاوکات دکتۆر خەسرەو گوڵ پلان و ستراتیژی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی بۆ پاراستنی ئارامیی ھەرێم و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکان خستەڕوو و ئاشکرایکرد، “لەماوەی ڕابردوودا دوور لەچاوی میدیا دەیان شانەی نوستووی تیرۆریستانی داعش ئاشکرا و دەستگیرکراون و راپێچی دادگا کراون، بەھەماھەنگی ھێزەکانی پێشمەرگە، دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆ بەردەوام لە ئەرکداین و ئەرکی ئێمەیە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بکەین و سەروماڵی خەڵک پارێزراو بێت. بۆیە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاش چاوپۆشی لەکەس ناکرێت و رێگە بەهیچ کەسێکیش نادرێت ناوی ئاسایش بۆ بەرژەوەندی شەخسی و مەرامی تایبەت بەکاربهێنێت”.

May be an image of 2 people, people sitting and indoor

May be an image of 5 people, furniture and indoor

May be an image of 2 people, people sitting, suit, furniture and indoor

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک هێزێکی بەرپرسیار بەردەوامە لە پاراستنی کورد و هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی چوار پلانی هاوپەیمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ تۆزێکی سووک بەرزدەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share